پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی مێحراب عەبدوڵڵازادە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسی مەحكووم بە ئێعدام، بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥، پاش ماوەی سێ مانگ، زیندانیانی سیاسی ئەم زیندانە توانیان چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت. لەم سەردانەدا باس لەوە دەکرێت کە یەکێک لە سەربازەکان لە کاتی پشکنیندا بێڕێزی بە بنەماڵەی زیندانییان كردووە کە لەگەڵ ناڕەزایەتیی مێحراب عەبدوڵڵازادە ڕووبەڕوو بووەتەوە. مێحراب عەبدوڵڵازادە، لە دایکبووی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٧٦ لە شاری ورمێ، لە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شوێنی كارەكەی لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *