8

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشووت، مەسعوود فەرهیختە، چالاکی سەنفی مامۆستایانی بەندکراو لە بەندیخانەی کەرەج، بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ناوبراو لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ دەستبەسەر و دواتر بە حوکمی چوار ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەبێ هیچ هۆکارێک، هێزەکانی بەندیخانە گواستیانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و هەموو پەیوەندییەکانیان لێ داخستووە. هەروەها مەسعوود فەرهیختە جگە لەو حوکمەی پێشووی، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی پەروەندەی نوێ بووەتەوە و جارێکی دیکە بۆ دادگا بانگهێشت کراوە.