پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی ناسر ئەحمەدزادە بۆ زیندانی مەهاباد

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “ناسر ئەحمەدزادە” هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە گرتوخانەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات، بە دانانی بارمەتی قورس بەشێوازێکی کاتی ئازاد کرا.ئەو بەندکراوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان“، حوکمی ٣٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، کە دوایی بۆ ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *