بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گواستنەوەی چوار بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

گواستنەوەی چوار بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چوار بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەکانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی “قاسم نووری ڕوودینی” بە دەستمان گەیشتووە، حوکمەکانیان چەندین جار لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە ڕەت کراوەتەوە، بەڵام هەموو کات بە پێداگری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم، دیسان بەسەریاندا سەپێندراوەتەوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو چوار بەندکراوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە