گواستنەوەی کتوپڕی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەندکراوێکی سیاسی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویپێشەوا ئاقاپوورسەرەتا لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کاوە. ناوبراو دوو مانگ پێش ئێستا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی و ڕوونکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net