7

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “گوڵاڵە وەتەن دوست” پارێزەری دادگوستەری، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کراوە.
ناوبراو 11ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان 27ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە دواتر مانگی بەفرانباری 1402، لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم، ساز کردنی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها ئەندامتی گروپ دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی 6 ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.