گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌دانی كوردی خۆراسانی شومالی

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

دوای بڵاوکردنەوەی ویدیۆ کلیپی “وڵات” بە زمانی کوردی، لەلایەن هونەرمەند “عەلی کەریمی” لە پارێزگای خۆراسانی شومالی، ٤ هاووڵاتی کە له‌ دروستکردنی ئەم ویدیۆ کلیپە هاوكاریان کردبوو، دەستبەسەر و ستۆدیۆی “تەقیزادە” لە شاری ئێسفەراین لەلایەن ڕژیمه‌وه‌ پلۆمپ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حسێن ته‌قیزاده‌” ده‌نگهه‌ڵگر و به‌ڕێوه‌به‌ری ستۆدیۆی ته‌قیزاده‌، “عه‌لی دڵ فه‌راز” ده‌رهێنه‌ر، “حسێن فیرووزه‌” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و “جه‌لال به‌راتزاده‌” كامێرامانی ئه‌و گرووپه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئێسفه‌راینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، مامۆستا “کەلیمۆڵڵا ته‌وه‌حۆدی” توێژەری کورد، مامۆستا “عه‌لیڕه‌زا سپاهی لایین” شاعیر و نووسه‌ری كورد، “ڕۆیا ئیسماعیلیان” و “ئه‌سمه‌ر حه‌میدی” هونه‌مه‌ندانی كورد له‌ شاری قووچان، شیروان و سه‌مه‌لقان كه‌ هاوكارییان له‌ به‌رهه‌مێنانی ئه‌و كلیپه كردووه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند “عه‌لی كه‌ریمی” بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی خۆراسانی شومالی بانگهێشت كرا، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ڕۆیشتن بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه خۆی بواردووه‌. شایانی باسە کە دەستبەسەرکراوانی ئه‌و دۆسیه‌ دوای ٢٤ کاتژمێر، بە پڕکردنەوە بەڵێننامەیەکی نووسراو بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net