پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری له‌ ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ گوشاریان بۆ ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی هاوردووه‌ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكه‌ن.

ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی له‌ ڕێكه‌وتی ٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناده‌ن چاویان پێ بكه‌وێت. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوون نه‌كراوه‌

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *