گوشار بۆ سەر بنەماڵەی گیانباختکردووانی قوتابخانەی میناب بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی حوکمەتیدا

دامودەزگا حوکمەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەو قوتابییانەی کە لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی مینابدا کوژراون، تاوەکوو لە ڕێوڕەسمە حوکمەتییەکاندا بەشدار بن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، گۆڕستانیزەهرالە میناب دوای ئەم ڕووداوە، بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی هێزە حوکمەتییەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی. سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە کە هەندێک لەم کەسانە شەوانە دوای کۆبوونەوە سەرشەقامەییەکان لە حەوشەی بەهەشتی زەهرادا جێگیر دەبن و تەرکیزی سەرەکیی چالاکییەکانیان لەسەر تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییە گیانباختکردووەکان دژی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمانە بوون، بەڵام بۆ ئامادەبوون و تەنانەت وتاردان لە بەرنامەکاندا، خراونەتە ژێر گوشارەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net