پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانبه‌ختكردنی ٢٠ قوتابی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران

له‌ ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، ٢٠ قوتابی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران دا گیانیان به‌خت كردووه‌.

به‌ وته‌ی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش، له‌ نێو قوربانیان دا موعه‌لیمیش هه‌یه‌ كه‌ دواتر ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت. له‌و هێرشانه‌دا زیان به‌ر چه‌ند قوتابخانه كه‌وتووه‌ و ٢٠ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا ناسناوی چوار پزێشك و چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ڕێكخراوی مانگی سوور بڵاو كرابوو كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسڕائیل دا گیانیان به‌خت كردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *