گیانبەختکردنی غەزاڵ مەولایی لە ئەنجامی هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران

«غەزال مەولایی»، پێشمەرگەیەکی گەنجی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەهۆی هێرشی درۆنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای ئەم حیزبە لە ناوچەی سوورداشی سەر بە شاری سلێمانی، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکانی، گیانی بەختکرد.

لە ئێوارەی سێشەمە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، غەزاڵ مەولایی، خەڵکی شاری مهاباد و لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە کاتی هێرشی درۆنی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆسەر کەمپی «سوورداش» بە سەختی برینداربوو و چەند کاتژمێرێک دواتر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانی لەدەستدا. شایانی باسه لە کاتی ئەم هێرشەدا، لانیکەم دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون کە بارودۆخی گشتییان جێگیر ڕاگەیاندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net