پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری كرماشان

 

 

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “جامه‌ شوران” سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، به‌ ناوی “ساسان جامه شورانی”، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌ دۆخی ته‌ندروستی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ ساڵه‌ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا به‌ تۆمه‌تی “دزی چه‌كداری” ڕاگیراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكاوه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش له‌ گیانله‌ده‌ستدانی، نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ جه‌سته‌یدا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندی شاری كرماشان، نه‌ك ته‌نیا ڕێگریان له‌ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كردووه‌، به‌ڵكوو له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *