پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ هه‌مه‌دان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان، به‌ هۆی بایەخ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره‌ به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌رزایی و كاره‌با گرتوویی سه‌ره‌تا بریندار و پاش گواستتنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.  شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٠٣ كرێكار له‌ پارێزگای هه‌مه‌دان تووشی ڕووداو بوون، كه‌ ٢١ كه‌س له‌ برینداران به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان و ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *