پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ ڕه‌وانسه‌ر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به‌ ناوی “عه‌دنان خوسره‌وی” به‌ هۆی به‌رقگرتوویی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌دنان خۆسره‌وی” له‌ كاتی كاركردن له‌ گوندی “مه‌نسوورئاقا”ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شاهۆ، تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌و كرێكاره‌ برینداره‌ پاش یه‌ك ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *