پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شارۆچكه‌ی لاجان

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گوڵان، كرێكارێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی ئومید عه‌بدۆلی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر داربه‌ست له‌ شارۆچكه‌ی لاجان گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئومید عه‌بدۆلی له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر داربه‌ست تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و له‌ به‌رزایی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌یان كرێكار له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی كار و به‌شێكیان گیان به‌خت ئه‌كه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *