پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری مه‌ریوان

كرێكارێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی جه‌لیل ڕه‌حیمی به‌هۆی به‌ربوونه‌وی تیرچه‌ی بتۆنی به‌سه‌ری دا بریندار  و پاش چه‌ند ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ده‌ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی بلچه‌سوور و دانیشتووی شاری مه‌ریوان به‌ ناوی جه‌لیل ڕه‌حیمی، ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خێزاندار له‌ كاتی كاركردن دا تیرچه‌ی بتۆنی كه‌وتووه‌ به‌سه‌ری دا و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. ئه‌و كرێكاره‌ بریندار ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ گیانی به‌خت كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *