پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی ١٨ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ بۆردوومانه‌كانی توركیا

بە پێی ئامارێی ڕێکخراوی سی.پی.تی ئەمەریکا، لەسەرەتای ساڵی 2024ی زاینیه‌وه‌ تاکوو کۆتایی مانگی 12ی هەمان ساڵ، 18 هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە و 4 كه‌س برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئه‌رته‌شی توركیا به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌یان كیلۆمتر هاتووه‌ته‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و به‌ ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندووه‌. ڕۆژی ڕابردووش، لە گوندی گەزنەی سه‌ر به‌ قەزای چۆمان، تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین، موشەکێکی مەترسیداری تورکیایان پوچەڵ كرده‌وه‌ کە ژیانی دانیشتوانی گوندەکەی خستبووە مەترسیەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *