پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ورمێ

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی چوارشه‌ممه‌ سووری له‌ شاری ورمێ چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ورمێ،  له‌خانوویه‌كی شه‌قامی وه‌لیعه‌سر كه‌ شوێنی به‌رهه‌مێهنانی كه‌ره‌سته‌ی ناستانداردی چوارشه‌ممه‌سووری بووه،‌ ته‌قینه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *