3

ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار هاووڵاتی به‌لووچ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه كرانه ئامانج، كه به هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی گیانی له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كی به‌لوچ كاتی گه‌یشتنی به شارستانی كرمان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ ئاگاداری دراوه‌ته‌وه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و پاش ڕوودنی ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌و هێزانه شوێنه‌كه‌یان به جێ هێشتووه. شایانی باسه له ئه‌م ڕووداوه‌دا ناسنامه‌ی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “دین محه‌ممه‌د عالی زهی” كه گیانی له ده‌ستداوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه و هێشتا ناسناوی قوربانی دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.