پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار هاووڵاتی به‌لووچ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانی له‌ ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كی به‌لوچ كاتی گه‌یشتنی به‌ شارستانی كرمان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بێ ئاگاداری دراوه‌ته‌وه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و پاش ڕوودنی ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌و هێزانه‌ شوێنه‌كه‌یان به‌ جێ هێشتووه‌. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌م ڕووداوه‌دا ناسنامه‌ی هاووڵاتییه‌ك  به‌ ناوی “دین محه‌ممه‌د عالی زهی” كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ و هێشتا ناسناوی قوربانی دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *