پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانله‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێن بوونی سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

 

 

ڕۆژی ڕابردوو، به‌ هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌له‌می سووختبه‌رانی به‌لووچ له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی سیریك، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش هێشتا بێسه‌روشوێنه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌، شارومه‌ندێكی به‌لووچ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش به‌ هۆی ئاگر گرتنی به‌له‌مه‌كه‌یان كه‌وتنه‌ ناو ئاو و به‌ ته‌نیا ته‌رمی یه‌ك له‌ قوربانیان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *