گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانیبەلجووکسەر بە قتووری پارێزگای ورمێ و هەروەهاتەتەی هەورامان، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان،ڕەسوول قەلەندەریهاووڵاتی خەڵکی ناوچەیقتووری سەر بە پارێزگای ورمێ، لە کاتی کۆڵبەریدا، لە ناوچە سنوورییەکانیبەلجووکلە لایەن هێزەکانی پارێزوانی سنووری ڕژیمەوە، هاوکات لەگەڵ گروپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوو. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو پاش برینداربوونی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە سێ گوللەی دیکە کۆتایی بە ژیانی هێنراوە. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی گوندیدزەوەرسەر بە شارستانی نەوسۆ، بە ناویسوهەیل فیردۆسیلە ناوچە سنوورییەکانیتەتەی هەورامان، لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگاداری دەسڕێژی گوللەی بەسەردا کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net