7

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سووختبەرێکی تەمەنی ١٥ ساڵ و خەڵکی ناوچەی کەنارەک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار و پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو لاوە بە ناوی “عەبدولڕەحمان نارویی“، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە کاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەی سەر بە کەنارەک بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کەوتووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە سەختی بریندار و بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان گواسترایەوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.