پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی دەشتیاری

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارستانی “دەشتیاری” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەستداوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “بەلال هوت، ئەبوبەکری پیراستە و سەنەڵڵا پیراستە“، ئۆتۆمبیلەکەیان لە لایەن هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ ئاگاداری پێشوەختە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ئەو سێ هاووڵاتییە گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەو سێ شارومەندە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و تەنانەت هەڕەشەی توندیان لێ کراوە کە پێویستە هەواڵەکەی بڵاو نەکەنەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *