پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە شاری قەزوین، بە تەقەی هێزە جەنایەتەکارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عاتفە میرزایی” تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمەەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاتی تێپەڕبوونی لە بازگەیەکی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری قەزوین، بە دەسڕێژی گوللەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە نیشتەجێی شاری سنە و لە شاری قەزوین نیشتەجێ بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *