گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،قازی کاوانیهاووڵاتیی  خەڵکی گوندی دۆڵەتووی شارستانی سەردەشت، پاش چەند ڕۆژ لە برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژیم، گیانی لەدەستدا.

ناوبراو چەند شەوێک پێشتر لە سنووریجاسوسانی سەردەشت، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و لە مەودایەکی نزیکەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بەسەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو. بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو،قازی کاوانیپاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی مەهاباد لە بەشی چاودێریی تایبەت ڕاگیرابوو، بەڵام بەهۆی قورسی برینەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی گیانی لەدەستدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net