پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەدڕەزا محەممەدی بیجانه، ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو، بە تەقەی هێزەکانی پۆلیسی بنکەی ١٧ی سەعادەت ئابادی کرماشان، لە ناوچەی جەعفەر ئاباد، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی شوێنێنکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەم ڕووداوە ڕاگەیاندن یان ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *