8

لە رۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی تەندروستی، گیانی لەدەستدا.
ئەو هاووڵاتیییە بە ناوی “نوسرەت خالدی” خەڵکی ناوچەی “سنجی” سەر بە پارێزگای ورمێ و باوکی 5 منداڵ، بە بەرپرسانی ئەو زیندانەی ڕایگەیاندبوو کە دۆخی تەندروستی خراپە، بەڵام بە هۆی گرنگی پێنەدانیان، پاش سێ رۆژ ناوبراو بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و گیانیلەدەستدا. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هووشبەرەکانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.