10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ڕووخانی کانگەی بەرکەمڕەی “گوڵ توت” لە ناوچەی دەشت خاکی زەرەند لە پارێزگای کرمان، کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێنج کرێکار لە بەشی دەرهێنانی کانگەکە خەریکی کار بوون و لە ئەنجامی ڕووخانی کتوپڕی بەشێک لە کانگەکە، چوار کرێکار توانییان خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام کرێکارێک بە ناوی “ئەبولفەزل موحسن بەیگی” کە ٢٩ ساڵ تەمەنی هەبووە، گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە کانگەی گوڵ توت لە ساڵانی ڕابردووشدا بینەری چەندین ڕووداوی مرۆڤکوژ بووە و پێشتریش کرێکاران لەم کانگەیەدا گیانیان لەدەستداوە.