گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەیانی چوارشەممە 24ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندیدەرەکێسەر بە سەوڵاوا، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویزانیار، بەیانی چوارشەممە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی گوندی دەرەکێ، هاوکات لەگەڵ گروپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەبێ ئاگاداری پێشوەختە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی بەختکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net