بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیانلەدەستدانی گوماناوی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە زیندانی ئامول

گیانلەدەستدانی گوماناوی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە زیندانی ئامول

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەقی سەلیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠٤، لە زیندانی ئامول گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی و لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و زیان گەیاندن بە داراییە کۆمەڵایەتییەکان“، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم و هەروەها بەرپرسانی زیندانەوە، هیچ ڕوونکردنەویەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی بڵاو نەکراوەتەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە