14

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش کرێکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، گیانیان لە دەستدا یان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا کە لە شارەکانی شیراز، مەشهەد، ئیسفەهان و زەرەند، ڕووی داوە، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کرێکاری دیکە بە سەختی برینداربوون، کە دوو کەسیان دۆخی تەندروستیان ناجیگیرە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کرێکارانە زانیارییەک بلە دەستمان نەگەیشتووە.