بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٣ کرێکار لە ئێران و کوردستان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٣ کرێکار لە ئێران و کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار تووشی ڕووداو بوون، کە لەو ڕووداوانەدا ٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

لە ناوچەی “ڕۆیان” سەر بە شارستانی نوور لە پارێزگای مازەندەران، ١٠ کرێکار بە هۆی بەربوونەوەی ئاسانسۆرێک، بە سەختی بریندار و ٥ کرێکار بە هۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها کرێکارێکی شارەداری لە شاری جوانڕۆ، کاتی کار کردن لە قەراغی جاددەیەکی ئەو شارە، ئۆتۆمبیلێک پێی داداوە و گیانی لەدەستداوە. هاوکات دوو کرێکاری دیکە لە شارەکانی بووشێهر و سمنان، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بریندار و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە