بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکار لە ئێران

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکار لە ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ کرێکار لە شارەکانی زەنجان و کەنگان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، تووشی ڕووداوی کار بوون و دوو کەس گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵەکان، چوار کرێکاری ئاگرکوژێنەوە لە شاری کەنگان، پاش چوونیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ماڵێک لەو شارە، تووشی ڕووداوی کار بوون و کرێکارێک بە ناوی “مەجید سۆفاڵی” گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات کرێکارێکی دیکە لە شیرکەتی سیمانی زەنجان، بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ئاست دابین نەکردنی ئەمنیەتی شوێنی کرێکاران و ئیمکاناتی ڕیفاهی گیانی لە دەستداوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە