10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە چەند ڕووداوێکی جیاواز لە بانە، یەزد و ڕێگای تاران_ڕەشت، یەک کرێکار گیانی لەدەستداوە و ١٥ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارێک لە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بانە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی کاریدا لە گوندی سورین، تووشی ڕوودوای کار بووە و پاش گواستنەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. هەروەها لە یەزد، کرێکارێکی کۆڵاندنی بیری ئاو، بە هۆی ڕووخانی دیواری بیرەکە، گیانی لەدەستداوە. لە ڕووداوێکی دیکەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆبوسێکی هەڵگری کرێکاران لەگەڵ کامیۆنێک لە جادەی تاران–ڕەشت، ١٤ کرێکار بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.