11

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، سێ کرێکار لە شاری نەیشابوور، تووشی ڕووداوی کار بوون و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ کرێکاری بیناسازی لە شاری نەیشابوور، بە هۆی ڕووخانی بەشێک لە دیواری بیناییەک، بە سەختی بریندار و کرێکارێک پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوودا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران، زیاتر لە پێنج هەزار کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون و 586 کرێکار گیانیان لە دەستداوە.