بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

گیان لەدەستدانی سووختبەرێکی کەم ئەندامی خەڵکی شارستانی زابۆل بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

گیان لەدەستدانی سووختبەرێکی کەم ئەندامی خەڵکی شارستانی زابۆل بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، سووختبەرێکی کەمئەندام لە شوێنی چوونەناوەوەی شاری بەندەرعەبباس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتەبەر دەسترێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عەلی بەراهووی زیرکاری” خەڵکی ناوچەی “مادە کاریز” سەر بە شارستانی زابوڵە. ناوبراو له دەروازەی شاری بەندەرعەبباس بە بێ ئاگاداری پێشوەختە تەقە لە ئۆتۆمۆبیلەکەی کراوە و پاش هەڵگەرانەوە ئۆتۆمۆبیلەکەی تووشی ئاگرکەوتنە بووە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوییەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە ۲۳ هاووڵاتی سووختبەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە