گەمارۆدانی بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە کەسایەتییەکان، چەندین سەرۆکی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها چەندین کۆمپانیای عێراقی، لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، “عەلی مەعاریج” جێگری وەزیری نەوتی عێراق، سێ سەرکەردەی گەورەی گروپە میلیشیاییەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی “عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی سەیدولشوهەدا” و هەروەها چوار کۆمپانیای عێراقی کە ڕۆلیان لە دابین کردنی پێداویستییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بووە، لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆ خراوەتە سەریان. لە هەمان کاتدا، وزارەتی درایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم لیستە، پەیوەندیان لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبناندا هەیە و هەوڵی دابین کردنی چەک و پێداوستییەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییە دەدەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net