گەمارۆدانی کۆمەڵێک نووسینگەی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە

ڕۆژی هەینی ١١ی گوڵان، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی دارایییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سێ نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی و كۆمپانیاكانی سەر بەوان، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئەم وەزارەتخانەیە بۆ پەکخستنی ڕێڕەوە دارایییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، خرانە لیستی گەمارۆکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی ساڵانە ئاسانکاری بۆ میلیاردها دۆلار مامەڵەی دراو دەکەن و لەبەر ئەوەی ئێران زۆربەی فرۆشی نەوتەکەی بە “یوانی چینی” ئەنجام دەدات، ئەم نووسینگانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گۆڕینی داهاتە نەوتییەکان بۆ ئەو دراوانەی کە بۆ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیاکانی بەکارهێنانیان ئاسانترە. هەروەها سکات بێسێنت، وەزیری دارایی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا کۆماری ئیسلامی بە “سەری ماری تێرۆری جیهانی” ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتخانەیە لە چوارچێوەی فەرمانەکانی دۆناڵد ترامپدا، “بۆ بڕینی ڕێڕەوە دارایییەکانی هێزەکانی ئێران بە توندی کار دەکات “.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net