گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە چەند کەس و دامەزراوە و کەشتیی سەر بە ڕژیم


بە وتەی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، زیاتر لە ٢٤ کەس، كۆمپانیا و کەشتیی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خراونەتە نێو لیستی گەمارۆ نوێیەكانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەم تۆڕە لەلایەن محەممەد حسێن شەمخانییەوە بەڕێوە دەبرێت و دەورێکی گرنگی لە فرۆشتنی نەهێنیی نەوت و دابینکردنی دارایی بۆ چالاکییە ناوچەییەکانی تاران ھەیە. ئەو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە سەرچاوە ئابوورییەکانی ڕێژیم لە زومرەی ئامانجەکانی داهاتوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net