پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گەمارۆی چەندین کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کۆمپانیا و کەسایەتی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆ خراوەتە سەریان. 

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی داراییە ئەمریکا، سێ کۆمپانیای چینی پەیوەندیدار بە بەرنامە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ١٠ ناوەند و کەسایەتی دیکەی پەیوەندیدار بە تۆڕی دابینکردنی کەرەستە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە. لە هەمان کاتدا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوانە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گەشەپێدانی بەرنامە چەکدارییەکانی تاران هەڵدەگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *