بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له شاری كامیاران

به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له شاری كامیاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی له‌ شاری كامیاران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.

به‌ پێ ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ که ناوه‌کانیان بریتین له  “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی“، “جه‌بار ئیبراهیمی” و “هێمن ئیبراهیمی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان،هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌ و زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. پێشووتر له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیێكی دیكه‌ به‌ ناوی ” مووسا تابێعی” له‌ شاری كامیاران ڕاگه‌یندرابوو، به‌م جوره‌ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بۆ چوار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە