33
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی شارۆچكه‌ی سهمهغانی سه‌ر به شارستانی دێهده‌شت ڕێگه‌یان نه‌دا درگای حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان بكه‌نه‌وه و هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان.
شارۆچكه‌ی سهمهغانی سه‌ر به شارستانی دێهده‌شت ئه‌و شوێنه‌یه كه “پدرام ئازه‌رنووش” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. لاوانی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كرانه‌وه‌ی حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان، كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی سه‌ركوتی فه‌راجا هێرشیان كرده سه‌ریان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند كه‌سیان دا به‌ڵام خه‌ڵك ڕێگه‌یان نه‌دا.