پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەرکردنی ١٧٠ کرێکاری پڕۆژەی پۆڵای داڕشتەی بافق

 

١٧٠ کرێکاری پڕۆژەی دروستکردنی کارگەی پۆڵای داڕشتەی (ئالیاژی) بافق لە ١٢ی گەلاوێژەوە و پێش تەواوبوونی پڕۆژەکە، بەهۆی ناکۆکیی دارایی نێوان بەشداربووانی سەرەکیی کارگەکەوە، بێکار و بێچارەنووس ماونەتەوە.
ئەم کرێکارانە کە سەرجەمیان خەڵکی ناوچەی بافقن، ڕایانگەیاندووە لەنێوان کۆمپانیای کانزای ئاسنی ناوەندی و پۆڵای داڕشتەی بافق سەبارەت بە بڕی پارە و سەرمایەی دابینکراو ناکۆکی دروست بووە. بە وتەی ئەو کرێکارانە، لە ئەنجامی ئەم ناکۆکییەدا پڕۆژەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و کرێکارەکانی بێکار ماونەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *