25
“ڕەشاد پەرویزی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، پاش دەستبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان “ڕەشاد پەرویزی”، ئه‌ندامی ئەنجومەنی “نۆژین”یان، بە بێ بەڵگەی قه‌زایی لە شاری كامیاران دەستبەسەر کرد. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.