28
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، دایكانی شۆڕشی ژینا و دایكانی ئاشتی له شاری مهاباد سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “بارزان حه‌سه‌نزاده”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له كه‌س و كاری ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكانی گیانبه‌ختكردووان “سمكۆ مه‌ولوودی”، “شاهۆ خزری”، “مێهران ڕه‌حمانی” و “زانیار ئه‌بووبه‌كری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكی “ڕێزان جاوید” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “بارزان حه‌سه‌نزاده” ناسراو به شه‌هید “تۆڵهه‌ڵدان”یان كرد و سه‌رپۆشی سپییان وه‌كوو هێمای دایكانی ئاشتی به‌و دایكه شۆڕشگێڕه به‌خشی.