ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

٨ی مارس لە ژنانی ئێران کە خوڵقێنەری یەکەمین شۆڕشی ژنانەی جیهانن، پیرۆز بێت

ئەمساڵ لە هەلومەرجێکدا لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن نزیک دەبینەوە کە ژنانی ئێران بە هەڵکردنی مەشخەڵی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، ڕاپەڕینێکی گشتی و سەرتاسەرییان لەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وەڕێخستووە و دەستپێکی یەکەمین شۆڕشی ژنانەی مێژوویان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کردووە. ملیۆنان ژن و بە تایبەت ژنانی لاوی ئێران بە پشتیوانی بەشێکی زۆر لە پیاوان، حیجابی ئیجباری، ئەم ئاڵای شوناسی سیاسی و ئیدیۆلۆژییەی کۆماری ئیسلامییان ناوەتە ژێرپێ و وەک هێمای کۆیلایەتی ژنان بە بڵێسەکانی ئاگریان سپارد. گومانلەوەدانییەکەلەکۆماریئیسلامیدائاپارتایدیجنسیتەنیالەچوارچێوەیحیجابیئیجباریداخۆینابینێتەە،بەڵکووتۆڕیهەزار

ڕایەڵەی یاساکانیفیقهی ئیسلامیژنانی لە بەشداریکردن لە زۆرێک لە پرسە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و وەرزشییەکان بێبەش کردووە. بۆ گەیشتن بەو واقیعییەتە جێگەی خۆیەتی کە چاوێک بخشێنین بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی بانکی جیهانی ڕێکەوتی (٤ی مارسی ئەمساڵ)دا کە سەد و نەوەد (١٩٠) وڵاتی جیهانی لە ڕووی یاسای سنووردارکردنی مافی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا پۆلێن کردووە و تیایدا کۆماری ئیسلامی لە نزمترین ڕیزبەندی و لە پلەی سەد و هەشتا و شەشەمین (١٨٦) و تەنانەت پلەیەک لە ئەفغانستان (١٨٥) لەخوارترە. تەقینەوەی ئەم ئاخێزە ژنانەیە، فاشیزمی مەزهەبی دەسەڵاتداری خستۆتە بەردەم ساتەوەختی حەقیقەتیکۆتایی کارەوە. حەقیقەتێکی کە ئامانج لێی یەکێک لە نهێنییە بنەڕەتییەکانی بوونی کۆماری ئیسلامییە کە بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی و ئیدیۆلۆژیی، ژن وەک مرۆڤێکی پلە دوو و بێبەش لە هەموو بوارەکانی مافی شارۆمەندیی دادەنێت و بە پشتبەستن بە هێزی سەرکوت و توندوتیژی دەوڵەتی، حیجابی ئیجباری وەک ئاڵای ئەم جێگە و پێگە نزمە و هەروەها وەک پرەنسیپێکی پیرۆزی ئاسمانی، بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. لەمڕووەوە بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیبزووتنەوەیەکە کە ئاپارتایدی جێندەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئامانج گرتووە و بزووتنەوەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بە تەمەنی کۆماری ئیسلامی. پێشەنگایەتی ژنان لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو پانتایی و قووڵایی کاریگەرییەکانی، بە ژێروژوور کردنی ئاپارتایدی جێندەری چەند دەیەی ڕابردوو، شۆڕشێکی فەرهەنگی بێ وێنەی هەڵگیرساندووە. شۆڕشێکی کە خەریکی پاککردنەوەی کۆمەڵگایە لە ئاسەواری ژەهری پیاوسالاری و هەڵاواردن و داب و نەریتی هەزاران ساڵە. ئەمە شۆڕشێکە نەک لە سەرەوە و لە ڕێگەی ئەم یان ئەو پیاوی دەسەڵاتدار، ڕێبەر یان نوخبە و فریادڕەسێکەوە، بەڵکوو گۆڕانکارییەکی قووڵی فەرهەنگییە لە سیستەمی بەها باو و زاڵەکاندا کە لە خوارەوە و ماڵ بە ماڵ دەستی پێکردووە. شۆڕشێکی کە ئەکتەرەکانی بریتین له‌و بە ملیۆنان ژن و بەتایبەتی ژنە گەنج و لاوانەی کە هەوڵی گۆڕینی تێڕوانین و ڕوانگەی هاوسەر و باوک و برا و کوڕەکانیان دەدەن بەرامبەر بە پێگەی ژن لە بنەماڵە و کۆمەڵگادا. پێشەنگایەتی و ڕۆڵی بەرچاو و چالاکانەی ژنان پەلی کێشاوە بۆ کۆمەڵێک بوار و بابەتی گرنگ کە نیشان دەدات هەر خەباتێکی دێموکراتیکی ڕاستەقینە لە ئێرانی ئەمڕۆدا، تەنیا بە بەشداری و حزووری ژنان لە ڕیزەکانیدا دەتوانێت مانا پەیدا دەکات. ئەم چەند نموونە پڕبایەخەی خوارەوە لە زومرەی ئەو بابەتانەن:

بزووتنەوەی ئازادی پۆشش لە بەستێنی شۆڕشی ژینادا، ئێستا بووەتە بزووتنەوەیەکی بەهێز و ژنانی ئێمەش لە چوارگۆشەی وڵاتدا لە ئاستی ملیۆنیدا پێی ناوەتە مەیدانی نافەرمانییەکی جەماوەری و سەرتاسەری و بەرینەوە. تایبەتمەندی درێژخایەن بوونی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، وەک خۆرکە، ئیدۆلۆژی و بناغەکانی لۆژیکی حکوومەتی ئاخووندە دەسەڵاتدارەکانی بە شێنەیی بنکۆڵ کردووە و کۆماری ئیسلامی لە ئاست دامرکاندنەوە و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینە سەرتاسەرییە تووشی داماویی و سەرلێشێواوی کردووە.

ژنان ئێستا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکاریی، لەوانە خەباتی مامۆستایان، پەرستاران، خانەنشینان و هتددا، ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاو دەبینن و بەتایبەت لە بەستێنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، بە بەشداریکردنیان لە بزووتنەوەی کرێکاریدا، ڕۆڵێکی گرنگ لە ژنانەکردنی ئەو بزووتنەوەیە دا دەگێڕن.

ژنان بەشی سەرەکیی بزووتنەوەی دادخوازی دایکان و هاوسەران و خوشکەکان، کە لەچوارچێوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بووەتە یەکێک لە بزووتنەوە بەهێز و هەرە کاریگەر و سەراسەرییەکان، پێک دەهێنن.

خۆڕاگریی درەوشاوەی ژنانی تێکۆشەر لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا، لاپەڕەیەکی نوێی لە خەبات و تێکۆشانی زیندانیانی سیاسی هەڵداوەتەوە کە دەنگدانەوە و ڕەنگدانەوەیەکی زۆر بەهێزی لە کەش و هەوای گشتی وڵاتدا پێکهێناوە و لە ئاستی جیهانیشدا دەنگدانەوەکەی بەرچاو دەکەوێت.

هەڵسووڕاوانیسیاسی،ژینگەپارێزان،خوێندکاران،ڕۆژنامەنووسان،ئەکتەرودەرهێنەران،پارێزەران،ووەرزشوانانیژنوگەلێکلەکەسایەتییەناسراوەکانیوڵات،بەوپەڕیبوێرییەوەوبەبێترسلەهەزینەو

دەرئەنجامی ئەو ئەکتە بوێرانەیان، حیجابی ئیجباریان ژێرپێ ناوە و فەزای بناژۆخوازی دژە ژنی کۆماری ئیسلامییان تووشی ئاڵەنگاری کردووە.

ئەگەر مەرجی بەرایی ئازادی و دێموکراسی، بریتی بێت لە یەکسانی یاسایی بێ سنوور و هەڵاواردن بۆ سەرجەم دانیشتووانی وڵات بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازییە نەتەوەیی، ئایینی، ڕەگەزی و جێندەرییەکان، ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژنانی ئێران لەپێناو یەکسانیدا، ئەوانی لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی داناوە و بوونەتە ئاڵاهەڵگرانی ئەم خەباتە. بەڵام چل و پێنج ساڵ ئاپارتایدی جێندەری دژ بە ژنانی وڵات ڕوویەکی تووندوتیژ و بێبەزەییانەی تریشی هەیە کە بریتییە لە بێبەشکردن و دوورخستنەوەی ژنانی ئێران لە دەرفەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی یەکسان لەگەڵ پیاوان. بە شێوەیەک کە پشکی ژنان لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی دە لەسەدی کار و پیشەی فەرمی و بە براورد لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لە نزمترین ئاستدایە و ئەمەش سیمای هەژاریی لە ئێرانی بەڕادەیەکی بەرچاو بە ژنانە کردووە. ئێستا ژنانی وڵاتەکەمان گەورەترین لەشکری پەراوێزخراوەکان، بێکاران، کرێکارانی بێ حەقدەستی ناوماڵ، کرێکارانی ناجێگیر، کرێکارانی نافەرمی، کرێکارانی نیوە وەخت و کرێکارانی گرێبەست پێکدەهێنن. هەربۆیە بزووتنەوەی ژنان بە هۆی پێکهاتەی تایبەتی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕۆڵ و تواناییەکی ناوازەی لە ئەستۆیە سەبارەت بە لێک هەڵپێکانیخەبات بۆ ئازادیوخەبات لەپێناو ناندا.

گومان لەوەدا نییە کە بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ زیانەکانی ئەو نایەکسانییە بەرینە ئابووری و کۆمەڵایەتیانە کە ئاکامی چل و پێنج ساڵ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، پێویستە خەبات لە دژی ئاپارتایدی جێندەری لە ئاستی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی یاسایی جێندەریی ڕژیمی ئیسلامی، واتە (حیجابی ئیجباری، نایەکسانی لە مافی میرات، تەڵاق، سەرپەرشتیکردنی منداڵ و ئازادی سەفەرکردن، مافی هەڵبژاردنی بوارەکانی خوێندن و شار و شوێنی خوێندن و دامەزراندن…)ەوە تا ئاستی دەرفەتە یەکسانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پەرەبستێنێت. ئەڵبەتە نابێ ئەوەش لە بیر بکرێت کە ئەم نایەکسانییانە تەنیا بە ڕۆیشتنی کۆماری ئیسلامی بنەبڕ نابن. لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی (بانکی جیهانی ) بەرواری ٤ی مارسی ئەمساڵدا هاتووە: “بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییە فەرمییەکانی پەیوەست بە توندوتیژی و چاودێری منداڵان، مافی ژنان کەمتر لە دوو لەسەر سێی پیاوانە. هیچ وڵاتێک دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان ناڕەخسێنێت، تەنانەت وڵاتە دەوڵەمەندەکانیش”. لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژە بەم بابەتانەش کراوە: لە بەرامبەر سێ لەسەر چوار دەرفەتی کار بۆ پیاوان، دەرفەتی ژنان بە دەگمەن دەگاتە پەنجا لەسەد، لە بەرامبەر هەر دۆلارێک کە وەک حەقدەست دەدرێت بە پیاوان، ژنان تەنیا حەفتا و حەوت سەنت وەردەگرن، ژنان بە شێوەیەکی مامناوەند ٢.٤ کاتژمێر زیاتر لە پیاوان کاتی خۆیان بۆ کاری بێ حەقدەستی ناوماڵ تەرخان دەکەن، ئەگەر ژنان بە تەواوی بێنە ناو مەیدانی کارەوە، بەرهەمی ناخالیسی جیهان بە ڕێژەی ٢٠% زیاد دەکات. ڕاپۆرتەکە، ئەم کەلێن و جیاوازییە ڕەگەزییەی نێوان ژنان و پیاوان لە ئاستی جیهاندا بە دیاردەیەکی چاوەڕوان نەکراو ناو دەبات.

بۆ ئێمەی لایەنگرانی سۆسیالیزم، بە پێچەوانەی بانکی جیهانی کە یەکێکە لە ناوەندەکانی وابەستە بە سەرمایەی جیهانی، ئەم کەلێن و جیاوازییە نەک هەر جێگەی سەرسوڕمان نییە، بەڵکوو لە سروشتی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەدارییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە لە کۆمەڵگە سەرمایەدارییەکاندا و لە ئاکامی یاسای سەرسەختی کێبڕکێ لە ناویاندا، ژنان، تەنانەت لە پێشکەوتووترین وڵاتانی سەرمایەداریشدا، تووشیچەوسانەوەیەکی لەڕادەبەدەردەبن هەر بۆیە توانایی بەدەستهێنانی دەرفەتی یەکسانیان لەگەڵ پیاواندا نییە. سوڕی مانگانە و کاریگەری لەسەر هێزی جەستەیی ژنان، منداڵبوون و بەرپرسیارێتی سەرەکی لە پەروەردە کردن و چاودێریکردنی منداڵدا کە تا تەمەنی پانزە ساڵی بەردەوام دەبێت، چاودێریکردنی بەساڵاچووان و ئەرکەکانی تری ناوماڵ، لە زومرەی ئەو فاکتەرە گرنگانەن کە لە حیساباتی قازانج و زەرەر و میکانیزمەکانی کێبڕکێی سیستەمی سەرمایەداریدا لەبەرچاو دەگیرێن و ژنان لە پلەیەکی نزمتر لە پیاواندا دادەنێت. هەر بەم هۆیەوە، خەبات لەپێناو ڕزگارکردنی ژنان لە کۆت و بەندی پیاوسالاری، پێویستی بە تێپەڕین لە سەرمایە و یاسای ناوەندیی کێبڕکێ ئازادەکەی، بە کۆمەڵایەتیکردنی کاری ناوماڵ و بە خستنەگەڕی تەواوی پۆتانسێلەکانی ژن لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، بەردەوام و لە هەموو شوێنێک یەکێک بووە لە پرسە گرنگ و جێگیرەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی. ئێمە ساڵی ڕابردوو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن، بە هاوبەشی،مەنشووری مافەکانی ژنانمان بڵاوکردەوە، کە تیایدا جگە لە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاساکانی پارێزەری نایەکسانی و هەڵاواردن لە دژی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، لەسەر پێویستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژنانەبوونی هەژاریی لە وڵاتدا، بەکۆمەڵایەتیکردنی کاری ناوماڵ و نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان و پیاوان لە هەموو ئۆرگانە هەڵبژێردراوەکان لە ئاستی گەرەک و ناوچە و پارێزگاکانەوە بگرە تا ئاستی کیشوەری لەوانە مەجلیسی دامەزرێنەر و یەکسان بوونیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری، وەک گەرەنتی بە کردەوە دەرهێنانی یەکسانی ڕاستەقینەی نێوان ژنان و پیاوانیش، داکۆکیمان کردووە. ئێمە بە پێویستی دەزانین کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنەدا، جارێکی تر ئەم مەنشوورە بڵاو بکەینەوە.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی كاریگه‌ر)

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢/ ٦ی مارسی ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net