28
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، سمیناری ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكاری و وه‌ستاكارانی ساختمانی كوردستان له شاری مه‌ریوان و به ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و سمیناره كه به به‌شداری هه‌موو ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بازڕه‌سه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكاری ساختمانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستی پێكردووه، له‌سه‌ر كێشه و گرفتی كرێكاران و وه‌ستاكاران، هه‌روه‌ها یه‌كگرتوویی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئوستان و په‌سه‌ندكردنی نرخی گونجاو له بواره جۆراوجۆره‌كانی پیشه‌یی قسه و باس كراوه.