چالاكی ژنانی سنه‌ به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی چالاكوانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٨ی ماس، ڕۆژی جیهانی ژن، تراكتیان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی شاردا بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی تراكت و برووشوور، به‌ هه‌ر ژن و كچێكی نێو شه‌قامه‌كانی شاردا گوڵێكی سووریان به‌خشی و ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆزبایی كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی سنه‌ له داوێنی چیای ئاڕێزدا مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس به‌ڕێوه‌ برد و پاشان مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ ئارامستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دییان گوڵباران كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net