ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی هه‌میشه زیندوو “سه‌تار به‌هه‌شتی” و “موژگان ئێفتخاری” دایكی نه‌مر “ژینا ئه‌مینی”، هه‌روه‌ها “وریا غه‌فووری” وه‌رزشوانی خۆشه‌ویستی كوردستان و ئێران به بۆنه‌ی ٨ی مارس په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو كچان و ژنانی ئێران كرد.
“موژگان ئێفتخاری” له دوو استۆری جیاجیادا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی ٨ی مارس له هه‌موو كچان و ژنانی ئێران، ڕایگه‌یاند: ژینا گیان، یادكردنه‌وه‌ی تۆیه كه وه‌كوو ژنێك وره‌م پێ ئه‌دات. “وریا غه‌فووری” له ستۆرییه‌ك دا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنی له هه‌موو ژنانی ئێران پیرۆزبایی كردووه و “گه‌وهه‌ر عشقی” له په‌یامێكی ویدیۆیی دا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی ژن وتی: له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، خوێنی پاكی مههساكان، نیكاكان، ساریناكان، ئارمیتاكان، مهریهمهكان و سه‌دان ژنی تێكۆشه‌ری دیكه به ده‌ستی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ڕژایه سه‌ر شه‌قام. ڕژیمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژنی ئازاد كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كۆتایی به دوایین هه‌وڵه‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانی ئێران هێنا، هیوای سه‌ربه‌رزیتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارام ساڵی نوێ ساڵی سه‌ركه‌وتنی ژنانی ئێران و به سه‌ره‌نجام گه‌یشتنی خوێنی ڕژاوی ئازیزانمان بێت و یه‌ك ده‌نگ پێكه‌وه هاوار بكه‌ین: ژن،ژیان،ئازادی.